یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی به بڕیارێكی فه‌رمی شایسته داراییه‌كانی رووسیا تایبه‌ت به جامی جیهانی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی راگرت.
له‌مباره‌وه ماكسیم میترۆڤانۆڤ به‌رێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدان له یه‌كێتی تۆپی پێی روسیا ڕایگه‌یاند كه فیفا بریاری راگرتنی شایسته داراییه‌كانی رووسیا تایبه‌ت به مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی داوه، ئه‌م به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ڕوسیا روونیكرده‌وه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو له كۆی ده ملیۆن دۆلاری شایسته‌ی دارایی رووسیا تایبه‌ت به جامی جیهانی دووهه‌زاروهه‌ژده، ته‌نیا بڕێكی كه‌میان له‌م شایسته داراییه وه‌رگرتوه، ئێستاش نزیكه‌ی شه‌ست وپێنج ملیۆن دۆلاری ڕوسیا لای فیفایه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا میترۆڤانۆڤ ڕایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی فیفا راگرتنه‌و هه‌لوه‌شاندنه‌وه نیه، جێگای باسه له ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده وڵاتی رووسیا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی و له‌سه‌ر دوازده یاریگای یازده شاری ئه‌و وڵاته میوانداری یاریه‌كانی جامی جیهانی كرد‌و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.