بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت هه‌ردوو چه‌مكی گۆرانی و موزیك له‌یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاڵه‌كان وكاتێ باس له موزیك ده‌كرێ وه‌ك هونه‌رێكی ئه‌بستراكت، نابێ باسی رۆڵی ئافره‌ت به سه‌رپێیی بكرێ و ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كرێ كه‌وا ڕۆڵێكی به‌رچاو و كارا نه‌بووه، له بواری گۆرانیدا تاچه‌ند ئافره‌ت توانیویه‌تی بابه‌تێكی جوان پێشكه‌ش بكات و ده‌نگی زوڵاڵی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵك، بۆیه ئه‌م ڕۆڵه كارایه له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی ئێستگه‌ی كوردی له به‌غداوه ده‌ست پێده‌كات و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامیان هه‌بووه.
موزیكژه‌نه‌كان كه زۆربه‌یان له ئێستگه‌ی كوردی به‌غدا كاریان كردووه، نه‌یانتوانیوه مۆركێكی گۆرانیی كوردیمان پێبناسێنن وه‌ك موزیك، به ڵام ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كان توانیویانه به ده‌نگه‌كانیان میلۆدییه كوردییه‌كانمان بپارێزن كه خۆی له خۆیدا ئه‌مه خۆشبهختییهكه بۆ كورد. ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له‌وێ كاریان كردووه یاخود له نێو دێهاته‌كانی كوردستان به‌و سروشت و میلۆدیانه په‌روه‌رده كراون كه له‌وێ هه‌بوونه، توانیویانه به‌ڕاستی كارێكمان نیشان بده‌ن كه بابه‌ته‌كانی تری گۆرانیمان پێبناسێنن، وه‌ك « گوڵبه‌هار و ژیان خان و مریه‌م خان و عه‌یشه‌شان و فه‌تانه‌ی وه‌لیدی» ئه‌مانه ده‌توانین وه‌ك ده‌ستپێكی بابه‌ته‌كانی گۆرانیی كوردی باسی لێوه بكه‌ین و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین كه تاچ راده‌یه‌ك توانیویانه جوانی ئه‌و ده‌نگانه ببینین چۆن توانیویانه خۆیان له‌قه‌ره‌ی لاوك بده‌ن ؟یاخود گۆرانی هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌كانی مه‌قام ده‌بێ به تایبه‌ت باس بكرێت،به‌ڵام بابه‌ته‌كانی وه‌ك حه‌یران و مه‌قامه‌كانی تر له‌بواری ژهنینیشدا رۆڵی دیارمان نییه، تا ئه‌و كاته‌ی تیپه‌كان له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه دروست بوون وه‌ك تیپی ده‌رسیم و تیپی مه‌وله‌وی له سلێمانی و تیپی رانیه‌و تیپی پاشای گه‌وره‌و ئێستاش كۆمه‌ڵێ گروپی ئافره‌تی موزیكژه‌ن هه‌نه كه توانستی ئه‌و بابه‌ته‌یان تیادا به‌دی ده‌كرێ.
دواتر رۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان له ( 41 )ساڵی رابردوو له سلێمانی كۆمه‌ڵێ له ئافره‌ت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی پێگه‌یشتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رۆڵی ئافره‌ت له گۆرانی و موزیكی كوردیدا، ده‌بێ هه‌میشه گۆرانی له‌پێش بابه‌ته‌كانه‌وه بێت، وه‌ك چۆن گۆرانی له مێژووشدا پێش موزیك كه‌وتووه و قوڕگی مرۆڤیش یه‌كه‌م ئامێری موزیكی بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی زانستییه‌وه بنواڕینه ئه‌م بابه‌ته وه‌ك باوه‌ڕێكی پته‌و هه‌ندێ شتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بنیاد بنێین،
نكۆڵی له‌وه ناكرێ كه‌وا رۆڵی ئافره‌ت رۆڵێكی زۆر بنه‌ڕه‌تییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر زانستی ده‌نگ وه‌ك ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له به‌ر ده‌ستمانه و شیته‌ڵی بكه‌ین، ده‌بینین ده‌نگی مرۆڤ له‌سێ چینه ده‌نگی پێكهاتووه كه ده‌نگی پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان، بۆیه ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له بواری ده‌نگ و زانستی ده‌نگ ئاوازی بۆ داده‌نرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا هه‌ر له چاخه‌كانی كۆنه‌وه تاكو چاخه‌كانی رۆمانتیك و چاخی نوێش، رۆڵێكی كاریگه‌ری له بونیادنانی ده‌نگه‌كانی ئاده‌میزادو چۆنیه‌تی دانانی بابه‌ته‌كانی كۆڕاڵ و گۆرانی و سرووده ئایینییه‌كان بووه و ئه‌وانه له‌سه‌ر ئه‌وه بنیادنراون كه ئافره‌ت رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت و وه‌ك ده‌نگێكی (سۆپڕانۆ و میزۆ سۆپڕانۆ و ئاڵتۆ ) كه ئه‌مانه سێ چینه ده‌نگی گرنگن كه‌وا ده‌بێ ئافره‌ت رۆڵی خۆی تیادا ببینێت و بێ ئه‌مانه ناكرێ باس له بابه‌تێكی زانستی كۆڕاڵ بكه‌یت.
هه‌مدیس پێویستمان به‌و ده‌نگانه‌یه له بواره‌كانی گۆرانیدا، له‌بواره‌كانی ژهنینیشدا هیچ جیاوازییه‌ك له ژه‌نینی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ژه‌نینی پیاودا نابینین، كه‌چی له هه‌ندێ بواردا ژه‌نینی ئافره‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌سه‌ر بونیاد و به‌سه‌ر بواره‌كانی تری ژیانه‌وه هه‌بێت، چونكه هاندانێكی باشه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له گروپهكهدان بۆ به‌رده‌وام بوون له كاری هونه‌ری و هه‌روه‌ها به‌شداربوونیشیان وه‌ك بابه‌تێكی ده‌رونیش سه‌یر ده‌كرێن وه‌ك ئه‌و لایه‌نه سۆزدارییه لای ئافره‌ت زۆرتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاو، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا كۆمه‌ڵێ بابه‌تی زانستی و سۆزداری بڕژێته نێو ئامێرهكانهوهو له‌وێوه‌ش بگاته جه‌ماوه‌ر و چێژێكی هونه‌ری تر دروست ببێت كه ئه‌و چێژه هه‌میشه ئێمه پێویستمان پێیه‌تی دواتر ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه‌وا پیاو بۆ ئافره‌تان ده‌یڵێن و دووباره له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه بۆ پیاوان بوترێته‌وه دیاره ئه‌م بابه‌ته لای ئێمه تا ئێستا نامۆیه.
ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه پیاو بۆ ئافره‌تی گوتوونه، ده‌كرێت دووباره له لایه‌ن ئافره‌ته‌وه وه‌ك پیاهه‌ڵدانێك بگوترێنه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له ڕووی ده‌روونییه‌وه شتێكی خراپه و له‌وانه‌یه ئافره‌ته‌كه‌ش ده‌ركی به‌وه نه‌كردبێت، به‌ڵام ئێستا ڕاده‌ی ڕۆشنبیریی خانمان گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه بتوانن گۆرانیی ئافره‌تانه بڵێن و، لایه‌نی سۆز یه‌كێكه له لایه‌نه‌كانی ژیان، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌كان نییه، به‌ڵكو بواره‌كانی دیكه‌ی په‌روه‌رده‌یه له ڕووی چۆنێتیی هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، له ڕووی بابه‌ته‌كانی زانستی و هۆشیاری و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بواری ئه‌ده‌ب، ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك فۆلكلۆری میلله‌ته‌كه‌مان له بواری قاره‌مانێتییه‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان بابه‌تێكمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، كه ده‌بێ ئافره‌ت خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌مانه بدات، ئه‌گه‌رچی ئێستا له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه باس له ئافره‌ت ده‌كرێت، په‌یوه‌ست كراوه به لایه‌نی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینه‌وه، له ڕووه‌كه‌ی دیكه‌یشه‌وه ده‌بێ وا سه‌یر بكرێت كه ئافره‌ت ڕۆڵێكی زۆر بنیادنه‌رانه‌ی له گشت بواره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هونه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه و، ئێستاش هه‌ندێ بابه‌تم بیستووه له ئافره‌تانه‌وه كه باسی بواره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، وه‌ك حاڵه‌تی قاره‌مانێتی، یان ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییه‌ك، ئه‌مانه ده‌بێ په‌ره‌ی پێ بدرێت، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌یه تا ئێستا په‌رده‌ی شه‌رمی له‌سه‌ره‌و، ده‌بێ به گۆرانی ده‌رببڕدرێت، چونكه پێمان وایه ئافره‌ت به چڕینی گۆرانی ده‌توانێت زۆر شتی شاراوه پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها بابه‌تی حه‌یرانیش وه‌ك یه‌كێك له فۆڕمه هه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردی كه باسی لێوه ده‌كرێت به هه‌مان شێوه، من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه بڵێم ئافره‌ت چۆن ده‌بێ خۆی له‌قه‌ره‌ی حه‌یران بدات، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی تا ئێستا ئافره‌تن و حه‌یرانیان گوتووه هێشتا نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌دای بكه‌ن و، یان سهربهندیان گوتووه له ناوه‌ڕاسته‌و ناوبهندیان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه گوتووه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو بابه‌تی حه‌یرانی مه‌جلیسی و سهرچیاییان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه، كه به شێوه‌یه‌ك نه‌توانراوه به بابه‌تێك بیورووژێنن كه باسی لێوه بكرێت.
حه‌یران خۆی بابه‌تێكی دڵداری زۆر ناسكمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه چڕینی حه‌یران لای ئافره‌ته و ده‌بێ وا بێت، كه باسی جوانی و پاڵه‌وانێتی، یان شاكاری میرخاسێك بكات، كه وه‌ك دڵدار هه‌ڵیبژاردووه، ئه‌وانه‌ی كه ئێستا گوتراون ناگه‌نه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ئێمه بتوانین چێژێكی هونه‌ریی لێ وه‌ربگرین.
بۆیه ئه‌و بابه‌ته ده‌بێ گرنگییه‌كی زیاتری پێ بدرێت، ده‌بێ له ڕه‌گه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێته‌وه، كه تێكستێكی جوان بۆ ئه‌و قاره‌مانێتی و دڵداری و خۆشه‌ویستییه‌ی ئافره‌ته بۆ ئه‌ودیوی خۆی كه پیاوه، به‌ڵام له ڕووی دهسگیڕۆیی ئافره‌تان و ئه‌و پیشتگیرییانهی كه ئێستا بۆ ئافره‌تان هه‌یه، من به‌شتێكی كه‌می ده‌زانم و كۆمه‌ڵگه‌ش ڕۆڵێكی نێگه‌تیفی به‌سه‌ر بزاڤی ئافره‌ت له بواری هونه‌ریدا هه‌بووه و هه‌یه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش به شمشێرێكی ژه‌نگاوییه‌وه ڕۆڵی كپكردنی ده‌نگی ئافره‌تیان بینیوه، یان ئه‌وه‌ی له ڕوویه‌ك له ڕووه‌كانه‌وه قۆرخ بكرێن بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت، كه له كه‌سایه‌تی و بابه‌ته هونه‌رییه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته كه‌م ده‌كرێته‌وه، ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگه، به‌ڵام ده‌بێ پشتگیرییه‌كی ته‌واو له ئافره‌تان بۆ بواری موزیك بكرێت، ئێستا چه‌ند تیپێكی موزیكمان هه‌یه وه‌ك: تیپی مریه‌م خان له هه‌ولێر، تیپی كیژانی سلێمانی و چه‌ند تیپێكی دیكه‌ش به‌ناوی كۆڕاڵی ئافره‌تان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ده‌بێ ئافره‌ت شانبه‌شانی پیاو له تیپه موزیكییهكاندا كار بكات و، پێموانییه موزیكی تایبه‌ت به پیاو و ئافره‌ت هه‌بێت، موزیك زمانێكی جیهانیی ئه‌بستراكته و پێویستی به پاسه‌پۆرتی په‌ڕینه‌وه نییه، چونكه ناكرێت هونه‌رێك ته‌رخان بكرێت بۆ پیاوان و هونهرێكیش بۆ ئافره‌تان
ئامانج غازی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.