لەسەر ئازاردان و زیندانیکردنی هاوسەری پێشوتری تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە توند و تیژی بەرامبەر هاوسەری پێشووتری بەکارهێنابوو، پاشان زیندانیشی کردبوو .
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوەو رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە ، مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوەو ئازار دراوە ، پاشانیش توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت .
پۆلیسی سلێمانی راشیگهیاندووه، لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، م ، ه لەدایكبووی 1992 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
ئەو پیاوەى هاوسەرى پێشووى لە ژووری هۆتێلێكدا زیندانى کردبوو دەستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.