هاتووچۆی سلێمانی رایگهیاند: ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار دەستیان بەسەرداگیرا ، بههۆكاری ئهنجامدانی پێشبڕكێ و مانۆڕی مهترسیدار.
دهقی راگهیاندراوی هاتووچۆی سلێمانی:
درەنگانی شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارکرا و زانیاری پێدرا بە بوونی چەند ئوتومبیلێکی سەرپێچیکار کە لەسەر شەقامی تاسڵوجە پێشبڕکێ دەکەن و مەترسی هاتووچۆییان دروست کردووە. دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگر و کارمەندانی شەفتی شەوی هاتووچۆی قەزای ناوەند بە هەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەی ئاسایشی تاسڵوجە توانرا دەست بگیرێت بەسەر (5) پێنج لەو ئوتومبیلانە و ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کران و هەروەها شۆفێرەکانیان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێن.
هاتووچۆی سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە دیاردەی پیشبڕکێ کردن سەرپێچییەکی هاتووچۆییە و مەترسی کەوتنەوەی ڕووداوی قورس و مەرگرداری لێ دەکەوێتەوە، وێڕای ئەوەی کە هاوڵاتییانی بێزار و نیگەران کردووە، لەبەرئەوە بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەو سەرپێچییە دەبینەوە و شۆفێرانی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
هاتووچۆی سلێمانی سەرنج و نیگەرانییەکانی هاوڵاتییان بە هەند وەردەگرێت وە بەدواداچوونی بەردەواممان دەبێت بۆ ڕەوشی هاتووچۆ لە شەقامەکانی ناوشار و دەرەوەی شار بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای هاتووچۆ وە فەراهەمکردنی باری سەلامەتی بۆ بەکارهێنەرانی شەقام.
تۆی هاوڵاتی لەکاتی پێویست دەتوانی زانیاری بدەیت بە لایەنی پەیوەندیدار لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفوونانەوە:
کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ژمارە 188
سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC ژمارە 100
ئاسایش 106
پۆلیسی فریاکەوتن104



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.