به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد كه یه‌ده‌گی ئاوی عێراق ته‌نیا به به‌راود له‌گه‌ڵ ساڵی پار بۆ نیوه دابه‌زیوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می بارانبارین و كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه.
عه‌ون زه‌یاب گه‌وره ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆ ئاژانسی (فڕانس پرێس) ڕایگه‌یاند: یه‌ده‌گی ئاوی عێراق 50% كه‌می كردووه ئه‌مه ته‌نیا به به‌راود له‌گه‌ڵ پارساڵدا به‌هۆی كه‌می باران و گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه.
ڕاشیگه‌یاند: وشكه‌ساڵی ساڵانی ڕابردوو له 2020 و 2021 و ئێستاش 2022 كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاستی ئاو له هه‌موو عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: بێگومان ئێستا دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته به زووترین كات پلانی به‌كارهێنانی ئاو له هاوینی داهاتوو و هه‌ڵگرتنی له زستانی داهاتوو دابنێین.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌مساڵ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خاكی كشتوكاڵی له سه‌رتاسه‌ری عێراق بۆ نیوه ڕاگه‌یاندبوو ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مبوونی ئاو له سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌ویدا.
جێی باسه عێراق له به‌رهه‌مهێنان و یه‌ده‌گی نه‌وتدا له ڕیزی 5 وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهاندایه، به‌ڵام له‌ڕووی وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به بیابانبوون زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بووه، بێگومان له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا كێشه‌ی كه‌می ئاو ده‌بێته گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و 41 ملیۆن كه‌سه‌ی كه هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.