وهزارهتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهبۆنهی ڕۆژی ڕۆژنامهگهری كوردی پهیامێكی بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوهدا كه پێویسته گۆڕانكاری له یاساكانی ڕۆژنامهگهری بكرێ تا لهگهڵ پێشكهوتن و ئازادییهكانی جیهان یهك بگرێتهوه.
وهزارهتهكه ڕأیگهیاند: بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کورد، لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەین و یادی دامەزرێنەران و پێشەنگانی ئەم کایە هەر مەزن و کاریگەرەی مێژووی دێرین و هاوچەرخی گەلی کورد بەرز ڕادەگرین و دروود بۆ گیانی پاکی رۆژنامەنووسە شەهیدەکان دەنێرین کە گیانی خۆیان لە ڕێی سەربەخۆیی نیشتمان و ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی زمان و کلتووری گەلەمان بەخشیوە.
ڕأشیگهیاند: لەم بۆنەیەدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کوردستان دووپاتی پابەندبوونمان بە سیاسەتی حکوومەتی هەرێم و هەموو یاسا پەیڕەوکراوەکان دەکەینەوە کە بە ماندووبوون و خەمخۆری دڵسۆزانی ئازادی هاتوونەتە ئاراوە و بەردەوام کار بۆ پەرەپێدانیان دەکەن لە پێناو گرێدانی دروست و تۆکمە لە نێوانی ئازادی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و نیشتمانیدا.
ههروهها ڕأیگهیاند: ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، لە کاتێکدا لایەنگری بێ چەندوچوونی ئازادی ڕادەربڕین و گەیشتن بە زانیارییەکان و وەشاندنین، هەروەها لە ڕێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان و پرنسیپە نێودەوڵەتییەکانەوە، کار دەکەین لە پێناو پاراستنی ئازادییەکان و بەرزڕاگرتنی بەها کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکان و ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و قبووڵکردنی جیاوازییەکان وەک داینەمۆی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی.
وهزارهتی ڕۆشنبیری ئاماژهی بهوهش دا: بڕوامان بە پەرەسەندنی بەردەوامی ژیان و کۆمەڵگا و هەموو کایەکانی ژیان هەیە، بڕواشمان بەوەیە کە پێویستە بەردەوام بە یاساکاندا بچینەوە و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگای خۆمان و فراوانبوونی بازنەی جیهانیی ئازادییەکان، گۆڕانکاری پێویستیان تێدا بکەین. بێگومان ئەم هەنگاونانە لەبەری ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانیشەوە، جگە لە بەشداری کارا، هەروەها پابەندبوونیان بە ئیتیک و ئەخلاقییاتی کاری ڕۆژنامەنووسی و میدیا و دوورکەوتنەوە لە زمانی تەشهیر و ناوزڕاندن و هەڵبەستنی هەواڵی نادروست و هەڵپەکردن بۆ بازاڕگەرمیی دەخوازێ، بە تایبەتی لە کۆمەڵگایەکی وەک کۆمەڵگای کوردستان، کە فرە نەتەوە و فرە ئایین و مەزهەبە و بە قۆناغێکی سەختی بنیاتناندا تێدەپەڕێ و کۆسپ و تەگەرە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بەردەمی زۆر و زەوەندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.