جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م داوای له وه‌زیری كاره‌با كرد ڕێژه‌ی پێدانی كاره‌با بۆ پارێزگای كه‌ركووك زیاد بكه‌ن.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: داوامان لە وەزیری کارەبا کرد بڕی 100 میگاوات كاره‌با بۆ کەرکووک زیاد بکرێت بۆ ئەوەی پشکی ئه‌و شاره زیاد بکرێت بۆ 800 میگاوات.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها داوام له وه‌زیری كاره‌با كرد به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رزی هاوینی ئەمساڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕیژەیەکی باشی کارەبا بە هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووك بده‌ن.
ئه‌م داوایه‌ی د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا له پەراوێزی میوانداریکردنی وەزیری کارەبا هات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به کێشەكانی ئەو وەزارەتە و هه‌روه‌ها ئامادەکارییەکانییان بۆ پێدانی ڕێژەیەکی باشتری کارەبا بە هاووڵاتییان به‌تایبه‌تیش له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.