دادگای كه‌تنی حله ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سزای بۆ ئه‌و گوتاربێژه‌ی مه‌زهه‌بی سه‌رخییه‌كان ده‌ركرد كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سوكایه‌تی به مه‌زارگه ئاینییه‌كانی عێراق كردبوو.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گوتاربێژێكی مه‌زهه‌بی ئاینی شیعه‌كانی ئایه‌توڵا مه‌حموود سه‌رخی له ڕۆژی هه‌ینیدا سوكایه‌تی به مه‌زارگه ئاینییه‌كانی عێراق كردبوو و داوای كردبوو كه سه‌رجه‌م مه‌زارگه‌كان تێك بدرێن.
ئه‌م لێدوانه‌ی گوتاربێژهكه ببووه هۆی دروستبوونی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامی عێراقی و به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌ران چه‌ندان نووسینگه‌ی مه‌زهه‌بی ئاینی سهرخییهكانیان له پارێزگاكانی به‌غدا و دیوانییه و سه‌ماوه و بابلیان سوتاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له دادگای كه‌تنی حله به ئاماده‌بوونی ڕأستهوخۆی گوتاربێژهكه، دادگاییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا دادوه‌ر به‌گوێره‌ی ماده‌ی 372ی یاسای سزادانی عێراقی سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ بۆ گوتاربێژهكه ده‌ركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.