پڕۆژەی پێوەری زیرەک یەکێكه لە پڕۆژە ستراتیژییه‌كانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه سەرپەرشتی دەکرێت و له ئێستادا بەشێکی زۆری پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و به‌هۆیه‌وه توانراوه تا ڕاده‌یه‌كی باش كاره‌بای نیشتمانی زیاد بکرێت كه به ته‌وابوونیشی توانای كاره‌بای نیشتمانی زیاتر ده‌بێت.
عه‌لی ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی باڵای به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ''پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه پێویستی به به‌ستنی ملیۆنێک و چوار سەد و پەنجا هەزار پێوەره وەکو قۆناغی یەکەم، كه تاوەکو ئێستا له‌م ژماره‌یه توانراوه ملیۆنێک و دوو سەد و چل هەزار پێوەر ببه‌سترێت، كه دەکاتە ڕێژەی 87% له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك شار و ناوچه‌دا 95%ـی كاره‌كان ته‌واو بووه، ئه‌وه‌ی ماوه كاری موتهفهریقهیه له هه‌ندێك شار و ناوچه‌دا، هاوكات له هه‌ندێك شوێنی تر به هۆكاری ئیداری نزیكه‌ی 79%ـی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی باڵای به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامه و به پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی مانگی نیسان یان تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار پڕۆژه‌كه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به كۆتا بێت.
عه‌لی ئیسماعیل سه‌باره‌ت به سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر پێوه‌ری زیره‌ك باسی له‌وه كرد كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر زانیاری‌یان له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه و توانیویانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان 60 هه‌زار هاوبه‌ش ده‌ستنیشان بكه‌ن كه سه‌رپێچیان كردووه، پاشان له به‌دواداچوونێكی چڕدا به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری كاره‌با توانیویانه ئه‌و ژماره بۆ 17 هه‌زار سه‌رپێچی داببه‌زێنن و كاركردنیش له‌سەر ئەو سه‌رپێچییانه به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێنمایی تایبه‌تیان بۆ سزادانی سه‌رپێچیکاران هه‌یه، كه تەنیا لە مانگی ئاداردا نزیکه‌ی 45 ملیۆن دینار وەکو سزای سەرپێچی و 100 ملیۆن دیناریش وەکو بەکارهێنانی وزەی کارەبا وه‌رگیراوه، لەبەرئەوەی سەرپێچی دەبێتە دوو بەش یەکێکیان وەکو سزا هەژمار دەکرێت و بەشێکیشی وەکو سەرفییات بەکارهێنانی کیلۆوات هەژمار دەکرێت.
عه‌لی ئیسماعیل ئاماژه‌شی بەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر لەو هاوبەشانەی سه‌رپێچیان كردبوو، سه‌رپێچییه‌كه‌یان بریتی بوو لە دەستکاریکردنی پێوەرەکانیان بێ ئەوەی تیمه‌كانی تایبه‌ت سه‌ردانیان بكه‌ن، كه تەنیا بە پشتگوێخستنی پێوەرەکانیان توانرا لەسەر پێوەری زیرەک خوێندنەوەکانیان وه‌ربگیردرێت.
گوتیشی ''لە پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک توانراوه 900 هەزار پسوولە بە کاربهێنرێت و خوێندنەوەی ئەو هاوبەشانە لەسەر ڕێگای پێوەری زیرەک بووه، لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئەو پرۆسەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵ وزەی ونبوو لە وەزارەتی کارەبا و هاوبەشەکان لە نێوان 45% بوو، كه دواتر دوای سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه ئەو ڕێژەیە بۆ 20% دابه‌زیوه. لێرەدا 25% وەکو وزەی ونبوو بۆ وەزارەتی کارەبا گەڕاوە، ئەو بڕە پارەیەیش بە ڕێژەیی دەکاتە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار بۆ هەر مانگێک.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.