فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دۆخی مووچەخۆران و خانەنشینان لە پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین ڕایگەیاند، له چوارچێوهی ئهركی پهرلهمانیمان له نوێنهرایهتیكردنی گهلی كوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دۆخی مووچەخۆران و خانەنشینان لە پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین تێیدا ھاتووە "وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین لەبارەی دۆخی خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی و هەموو مانگێک بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی ناوخۆیی چەندین دیمەنی تراژیدی و خەمهێن دەبینین و لەم بابەتەدا بە تەنها بەنیگەرانییەک بێدەنگ نابین و له چوارچێوهی ئهركی پهرلهمانیمان له نوێنهرایهتیکردنی گهلی كوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختیشی کردۆتەوە کە "ئێمە ڕاستەوخۆ لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە ئیدارەی ناوخۆیی سلێمانی و حزبی خۆسەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین و نازانین خەڵکی مووچەخۆر و بەتەمەن گوناهیان چییە کە باجی گەمەی سیاسی ناشیرینی ئەوان بدەن."
فراکسیۆنەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "لێرەوە لایەنی پەکخەری پەرلەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەم دۆخەوە بەم هەموو وێنە تراژیدییە ویژدانیان نەجوڵێت بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و هۆکار و بەرپرس و کەمتەرخەمی ئەم کارە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، ئیدی هیچ مانەیەک بۆ وجودیان نامێنێت و نابێت پێیان بگوترێت نوێنەری خەڵک و بهرپرسانی دۆخی ئهم سنووره باجی بێباكیان دهدهن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.