شه‌وی ڕابردوو له شاری كه‌ركووك ته‌رمی ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 8 ساڵه دۆزرایه‌وه كه 2 ڕۆژ به‌ر له ئێستا ڕفێنرابوو.
منداڵه‌كه ناوی ئه‌یووب ئه‌حمه‌د مه‌هدییه و له‌دایكبووی ساڵی 2014یه و كوڕی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی شاری كه‌ركووكه.
ئه‌یووب له ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو ڕێكه‌وتی 20/4/2022 ونببوو و كه‌سوكاره‌كه‌ی له بنكه‌ی پۆلیسی تسعین فه‌رمانی ونبوونیان تۆمار كردبوو، به‌ڵام شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌یان له شه‌قامی حه‌ولییه‌كه‌ی شاری كه‌ركووك دۆزییه‌وه.
دوای پشكنین ده‌ركه‌وت ئه‌یووبی ته‌مه‌ن 8 ساڵان خنكێنراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ملی ئاسه‌واری خنكاندنی پێوه دیار بووه.
مقه‌ده‌م عامڕ شوانی گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ته‌رمی منداڵه‌كه كاتژمێر 2ی شه‌و به مردوویی فڕێ دراوه‌ته سه‌ر ڕێگای پشتێنه‌ی كه‌ركووك كه به حهولییهكه ناسراوه.
شوانی هۆكاری ڕفاندن و كوشتنی ئه‌یووبی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێك به مه‌به‌ستی په‌یداكردنی پاره منداڵه‌كه‌یان ڕفاندووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان نه‌پێكاوه، كوشتوویانه و فڕێیانداوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك تایبه‌ت جه‌ختیشی كرده‌وه كه لێكۆڵینهوهكهنیان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه ده‌ست پێ كردووه و به‌رده‌وامه تا تۆمه‌تباران ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و به سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.