به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چیای ئاسۆسیان له‌نێوان هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و ماوه‌ت بۆردومان كرد.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له كاتژمێر 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستی پێ كردووه و هه‌ندێ بنكه و باره‌گای چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له چیای ئاسۆس و ده‌وروبه‌ری كردۆته ئامانج.
ڕاشیگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی بۆردوومانه‌كه له ناوچه ئاوه‌دانییه‌كان دوورن، له‌به‌ر ئه‌وه زیانی گیانی و مادییه‌كان نه‌زانراون، به‌ڵام بۆردومانه‌كه بۆته هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه له‌م وه‌رزه‌دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره ڕوو له كوێستانه‌كان ده‌كه‌ن.
جێی باسه له‌م مانگه‌دا ئه‌مه دووه‌مجاره ناوچه‌كانی سنووری پشده‌ر و ماوه‌ت له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان ده‌كرێ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش ده‌شتی خه‌زینه له‌م سنووره بۆردومان كرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.