Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 08:49

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ژمارەیەک سواڵکەری ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتێکدا 48 سواڵکەرییان دەستگیر کردووە، جەختیشی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەکانیان.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە هەڵمەتێکدا 48 سواڵکەری دەستگیر کردووە کە پێکهاتوون لە 27 ئافرەت، 8 پیاو و 13 منداڵ.

جەختیشی کردەوە کە لە هەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکوو ئەو دیاردەیە لە هەولێر نەهێڵن، هەروەها کار بۆ ئەوە دەکەن کە هەر چی دیاردەیەکی ناشارستانی هەبێ لە هەولێر بنبڕی بکەن.

 لە کۆنگرەکەدا هەروەها گوتی: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پارە بەو کەسانە نەدەن، چونکە هاندان و پشتگیرییە بۆ ئەم جۆرە کەسانە.

گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبارەکانی ڕادەستی دادگە و یاسا دەکەن، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و پێویست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.