کەمێک پێش ئێستا لە سنووری حەویجە تیرۆریستانی داعش بە چەکی قەناس تەقەیان لە پۆلیسێکی فیدڕالی کرد و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ئەمشەو هەینی تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارەدێی ڕەشادی سەر بە شارۆچکەی حەویجە بە چەکی قەناس تەقەیان لە پۆلیسێکی فیدڕالی کرد.
ئاماژەی بەوەش دا کە پۆلیسەکە ناوی (حەیدەر عەبدولجەبار کەریم)ـە لەدایکبووی 1984 و دانیشتووی پارێزگای دیوانییە، بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.