خۆراكی كەسانی رووەكی بریتیە لە بەربوومی كشتوكاڵی و پاقلەمەنی و سەوزە و میوە بەشێوەیەكی گشتی و گۆشت ناخۆن بەسەرجەم جۆرەكانیەوە ، ئەم جۆرە كەسانە تووشی كەمی ڤیتامین D و ڤیتامین B12 و زینك دەبن.
كەسانی رووەكی پێویستە ئەو خۆراكانە بەكاربێنن كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ئاسن و زینك بۆئەوەی پارێزگاری لەتەندروستیان بكەن و كەمی ئەو ماددانە قەرەبوو بكەنەوە ، ئەمانە چەند رێنماییەكی گرنگە بۆ ئەو كەسانە لەمانگی رەمەزاندا:
* پێویستە بە ئاو رۆژوو بشكێنن و دواتر خورما بخۆن بۆئەوەی ووزەیان بداتێ.
* رێنوێنی دەكرێن شۆربای رووەكی و زەڵاتە بخۆن بەهۆی ئەوەی برێكی زۆر پێكهاتە و ڤیتامینی بەسوودی بۆ جەستە تێدایە.
* رێنوێنی دەدرێت پاقلەمەنی و فاسۆلیا بخۆن بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە ، دووربكەونەوە لەخۆراكە سوێرەكان.
* پێویستە میوە و سەوزە بخۆن وەك جەرجیر و كاهوو بەهۆی ئەوەی برێكی زۆر مادەی زینكی تێدایە.
* كەسانی رووەكی تووشی كەمخوێنی و كەمی ماددەی ئاسن دەبن ، بۆیە پێویستە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەلێنە ئەو خۆراكانە بخۆن كەئەو ماددانەی تێدایە وەك جەرجیر و لۆبیا و كونجی.
* بەكارهێنانی تەواوكەری خۆراكی یاخود بەكارهێنانی دەرزی بۆ پڕكردنەوەی كەمی ڤیتامین B12 كە لەگۆشتدا هەیە و كەسانی رووەكی نایخۆن.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.