Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 08:40

دوای سەردانی مەسرور بارزانی بۆ به‌ریتانیا یەکەمین ئەنجامی هەماهەنگی تەندروستی نێوان هه‌رێم و لەندەن دەرکەوت

کوردستان TV
100%


پڕۆفیسۆر، د. سەلمان رەواف، شارەزای نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO-CC لە ئیمپریاڵ كۆلێژ- لەندەن و سیستەمی تەندروستی نیشتمانی NHS لە وڵاتی بەریتانیا رایگەیاند، سەردانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەخۆشخانەی (گایس) لەشاری لەندەن كردنەوەی دەرگایەكی گەورەیە بۆ پەیوەندی سیستەمی تەندروستی.

ئەو پرۆفیسۆرە لەبارەی سەردانەکەی  مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نەخۆشخانەی گایس  رایده‌گه‌ێنێت، یەکەمین دەرەنجام و دروستبوونی پێوەندی هاوئاهەنگی دوای پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانیان بۆ نەخۆشخانەی گایس لە لەندەن دەکەوتووە.

د. سەلمان رەواف، شارەزای نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO-CC لە ئیمپریاڵ كۆلێژ- لەندەن و سیستەمی تەندروستی نیشتمانی NHS لە وڵاتی بەریتانیا، لە پەیامێکدا راشیده‌گه‌ێنێت: خۆشحاڵدەبین و ئامادەین بۆ پاڵپشتیكردنی سیستەمی تەندروستی لە كوردستان، پێویستمان بە دانانی نەخشەڕێگا هەیە بۆ بەرەوەپێشبردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، ئەم نەخشەڕێگایە ئامڕازێکی نایاب دەبێت بۆ دەستکەوتنی پشتگیری بەریتانیا و لایەنی دیکە بۆ سیستەمی تەندروستی کوردستان.

ده‌شڵێت: خۆم و تیمەكانمان لە سەنتەری هەماهەنگی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO-CC) لە ئیمپریاڵ كۆلێژ- لەندەن و سیستەمی تەندروستی نیشتمانی NHS  زۆر خۆشحاڵدەبین بۆ كاركردن لەگەڵتان لەسەر ئەم پرۆژەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.