Erbil 38°C سێشەممە 01 تەمووز 01:20

ئه‌مشه‌و یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له‌نێوان ریاڵ بێتس و ڤاڵێنسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


كاتژمێر یازدەی ئه‌م شه‌و بەكاتی هەولێر، یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ‌ لە نێوان هەردوو یانەی ڕیال بێتیس و ڤالێنسیا لە یاریگای لاكارتوخا لە شاری سیڤیلیە بەڕێوەدەچێت.
 لە قۆناغی پێش كۆتاییدا، ڕیال بێتیس لە كۆی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتن بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێش ڕایۆڤالیكانۆ كەوت و گەیشتە یاری كۆتایی.
 ڤالێنسیاش بەربەستی ئەتلەتیك بلباوی بڕی و دووەم بلیتی یاری كۆتایی بەدەستهێنا، هەردوو تیپ دوایین یەكەی مەشقیان بۆ خۆئامادەكردن بۆ یاری ئەمشەو سازكرد، لە هاوینی ڕابردوودا، ڕیاڵ بێتیس مانوێل پێلیگیرنی چیلی بە ڕاهێنەری تیپەكەی دەستنیشانكرد، بەڵام نەیتوانی درێژە بە ڕكابەریەكانی یۆرۆپالیگ بدات و لە قۆناغی شازدە ماڵئاوایی كرد.
 ئەم یانەیە بۆ یەكەمجارە لە دوای حەڤدە ساڵ دەگاتە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیاو لە مێژووی خۆیدا دوو جار بە نازناوی پاڵەوانێتیەكە شاد بووە، لەبەرامبەریشدا، ڤالێنسیا هەشت جار نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بردۆتەوە كە دوایینیان لە ساڵی دووهەزارونۆزدە بوو، ئەم تیپە بە ڕاهێنەرایەتی پێپێ بۆردالاس لە هەوڵی بەدەستهێنانی دەستكەوتێك دەبێت تا دڵی هاندەرانی ئاسوودە بكات، لەبەرئەوەی ڤالێنسیا لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئەنجامەكانی وەك پێویست نیەو لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی دێت، لەو لاشەوە ڕیال بێتیس لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی دایە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.