له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاو له خانه‌ی سۆزبیز بۆ كه‌لوپه‌له به‌هاداره‌كان، درێسی تایبه‌تی دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی ئه‌رژه‌نتینی خرایه مه‌زادێكی ئاشكرا.
مارادۆنا به‌م درێسه دوو گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاوشه‌ش تۆماركرد‌و دواتر نازناوی مۆندیاله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له دوای یاریه‌كه، ستیڤ هۆج یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را درێسی خۆی له‌گه‌ڵ درێسه‌كه‌ی مارادۆنا گۆڕیه‌وه‌و تا ئێستا پارێزگاری لێكردووه، خانه‌ی سۆزبیز كه‌مترین نرخی درێسه‌كه‌ی به چوار ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی دیاریكردووه‌و مهزادهكهش تا دوو هه‌فته‌ی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێگای باسه له یاریه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای برده‌وه، مارادۆنا گۆڵی یه‌كه‌می تانگۆی به ده‌ست تۆماركرد به‌ڵام ناوبژیوان هه‌ستی پێنهكردو گۆڵه‌كه‌ی هه‌ژماركرد، دواتر مارادۆنا گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له راپرسیه‌كی فیفادا، گۆڵی دووه‌می مارادۆنا له یاریه‌كه به جوانترین گۆڵی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌ڵبژێردرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.