ئێستا تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردۆتەوە سەر فڕۆکەخانەی حلێوە لە دووزخورماتوو تا ئێستا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی دووزخورماتوو ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە فڕۆکەخانەکە سەرەتا بە گوللە هاوەن هێرشیان کردۆتە سەر سریەی 2 فەوجی 3 لیوای 52ی سوپای عێراق.
ڕاشیگەیاند: پاشان تێرۆرستان داعش ھێرشیان کردۆتە سەر خاڵەکانی سوپای عێراق و تاوەکو ئێستا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.
لەبارەی زیانەکانیشەوە ئاماژەی بەوەدا کە تاوەکوو ئێستا زیانەکان دیاری نەکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.