لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ شەش کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە سۆران پێی ڕاگەیاندین: به‌هۆى هه‌بوونى ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌جۆرى لێكدان له‌شه‌قامى دووسایدى گشتى ده‌روازه‌ى سۆران له‌نێوان ئۆتۆمبێلى جۆرى (توێتا پیكاب) و (بی ئێم ده‌بڵیوو) جگه له زه‌ره‌رى ماددى كه به هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتبوو، شه‌ش كه‌سیش برینداببوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى سۆران كران.
ڕوونیشی کردەوە کە برینى برینداره‌كان سوک بوون هه‌ر له‌وێ چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تاییان وه‌رگرت و سێ لە بریندارەکان ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه كران.
ئەوانی دیکەش لەژێر چاودێری پزشیکیدان گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى سۆرانیش موحسین تەحسین ئاماژەی بەوە دا کە ئه‌نجامى روودانى ئه‌و رووداوه، تیژرۆیی شوفێران و پابه‌ندنه‌بوونیان بووه به ڕێنمایه‌كانى هاتوچۆ، ڕاشیگەیاند ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە کە گوایە یەکێک لەبریندارەکانی ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دابێت تاوەکوو ئێستا ئەوان سەلامەتن و ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە لە ڕووداوێکی دیکەبووە کە پێشتر لە مەسیف توشی ڕووداوی هاتوچۆ ببوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.