Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 05:02

بە فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەنگەرەکانی پێشمەرگە تۆکمە دەکرێن

کوردستان TV
100%

لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕێکخستن و دروستکردنی قەڵای سەربازی بۆ پێشمەرگە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانیان لە ڕۆژانی داھاتوو ژمارەیەک پڕۆژە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: دوای ھێرشەکانی ئەمساڵی تیرۆریستانی داعش، پێداچوونەوە بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا کراوە و سەنگەرەکان بە ڕووی دوژمندا تۆکمە کراون، لەلایەن سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیشەوە لێژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی سەنگەرەکان پێکھاتبوو، سەرلەنوێ سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە ڕێک خراونەتەوە لەپێناو بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان لەھەر ھێرش و پەلامارێکی چەکدارانی تیرۆریستی داعش.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک خانوو و قەڵای سەربازی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دروست کراون و بەشێک لەو خانووانەی ھێزی پێشمەرگە لەسەر تەواوبوونن و بەشێکی دیکەشیان کاریان تێدا دەکرێت، ئەو شوێنانەی دروست دەکرێن بۆ ھێزی پێشمەرگە بەپێی ستانداردی سەربازین بۆ پاراستنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.