Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 05:00

هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%


ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: جگە لە 200 ملیارەکەی بەغدا، پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نەوتی و نانەوتی دابین دەکرێت، بە تێکڕا بۆ مانگێک 64 ملیۆن دۆلار لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای هەولێر،  32 ملیۆن دۆلار لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای دهۆک بۆ دابینکردنی پارەی مووچەی هەردوو پارێزگا دابین دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: ئەم سیستەمە لە هەردوو پارێزگا گرفتی کورتهێنانی لە پارەی مووچە چارەسەر کردووە و پڕۆسەکە بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی دەکاتەوە کە پارێزگای سلێمانی بۆ مووچەی مانگێکی پێویستی بە 241 ملیۆن دۆلارە، بۆ ئەم مانگە 193 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ مووچەخۆرانی پارێزگاکە ڕەوان کراوە، ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە 48 ملیۆن دۆلارە کە دەبێت بە داهاتی ناوخۆی پارێزگاکە دابین بکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بە تێکڕا بۆ مانگێک 105 ملیۆن دۆلارە و دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی مووچەی مانگێکی پێ دابین بکرێت و  57 ملیۆن دۆلاریش بۆ بابەتی خەرجییەکانی دیکە و خزمەتگوزاری پارێزگاکە دەمێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی کردۆتەوە کە "هیچ مەعقول نییە بانکەکانی پارێزگاکە بە مووچەخۆران و خانەنشینان بڵێن پارە نییە، چاک دەزانین کە پارە هەیە، بەڵام ئەوەی کە نییە ویژدانە، ئەوەی کە نییە ڕێزە، لە سەری سپی و خزمەت و ماندوویەتی ئەو خەڵکە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.