حوسێن حەمەد، ڕاوێژكاری وەزارەتی كارەبا و بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر، ، بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاند: ئێستا ئێمە بۆ ئامادەكاری وەرزی هاوین بۆ پێدانی كارەبا لە دوو ڕوو كار دەكەین، یەكەم كاركردن لە هێڵەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا، دووەم دابەشكردنی تۆڕەكانی كارەبایە و تیمەكانمان سەرقاڵی چاككردنەوەی هێڵەكان و وێستگەكان و سیانەكردنی و بەپێی بەرهەمی ئەوكاتی كە بەردەست دەبێت خشتەی كارەبا بۆ وەرزی هاوین دادەنێین و كارەبا بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت.
ڕاوێژكاری وەزارەتی كارەبا گوتیشی: دوو فاكتەر هەن بۆ ئەوەی دۆخی كارەبا لە وەرزی هاوین باشتر بێت، ئەوانیش بەرهەمی كارەبا كە دابین دەكرێت كە چەندە و فاكتەری دووەم كە خواست چەندە بۆ كارەبا، چونكە پلەی گەرما كاریگەری هەیە لەسەر كەمبوونەوەی كارەبا، بۆیە ئەگەر پلەكانی گەرما كەمبێت كاتژمێری كارەباش زیاتر دەبێت، بەڵام هەوڵدەدەین زۆرترین كارەبا بدرێت بە هاووڵاتیان.
حوسێن حەمەد ڕوونیشی كردەوە: ئێستا بە شێوەیەكی گشتی ڕۆژانە 17 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت و تەنها لەو شوێنانە نەبێت كە بارگرانی زۆرلەسەر كارەبا هەیە.
ڕاوێژكاری وەزارەتی كارەبا : ڕۆژانە 17 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت
وەزارەتی كارەبا ئامادەكاری بۆ وەرزی هاوین دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.