Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 01:17

بزانه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ چه‌ند ڕۆژ باران ده‌بارێت؟

کوردستان TV
100%

پێشبینی ده‌كرێت کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا گۆڕانکاریی بەسەردابێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین هه‌یه‌.

لان ڕواندزی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاگەیاند: له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کاریگەرییه‌كانی نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور بۆ سەر ناوچەکەمان درێژ دەبێتەوە و ئەمەش وا دەکات لە ماوەى کاریگەریى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیەدا ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو.

گوتیشی: لەگەڵ هاتنى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە، پێشبینی ده‌كرێت ڕۆژى دووشەم لە بەشێک له‌ ناوچە جیاجیاکانی هه‌رێمی كوردستان نمەباران ببارێت، به‌ڵام ڕۆژى سێشەم کاریگەرى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتر دەبێت و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هه‌روه‌ها هەورە تریشقەشی له‌گه‌ڵ دەبێت، جگه‌ له‌وه‌ش پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە.

هه‌روه‌ها گوتی: ڕۆژى چوارشەم کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوام دەبێت و نمەباران دەبارێت و هەندێ کات ئەگەرى شەستەباران و لێزمەبارانى کورتخایەن هەیە، هه‌روه‌ها خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پێشبینی دەکرێت شەوی چوارشەم لەسەر پێنجشەم کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە کۆتایی بێت و كه‌شوهه‌وا ئاسایی ببێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.