له عێراق تا دێت تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون زیاد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشكان و هاووڵاتییان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق ئاشكرای كرد كه ته‌نیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 3 تووشبووی نوێی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونیان ده‌ستنیشان كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه به‌م 3 تووشبووه نوێیه، ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له پارێزگاكه گه‌یشته 14 كه‌س كه له‌نێویاندا 3 هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌دا مردنی یه‌كه‌م تووشبووی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای زیقاڕ پشتڕاستكرایه‌وه، دوای ئه‌مه 2 كه‌سی تریش هه‌ر به‌هه‌مان نه‌خۆشی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی زانستی پزیشكی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و له مرۆڤێك بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گوازرێته‌وه، ڕێژه‌ی مردنیش به‌م په‌تایه بریتییه له 40% له‌نێوان تووشبوواندا.
ڤایرۆسه‌كه سه‌ره‌تا له شوێنی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر و ده‌واجنه‌كان بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، دواتریش له‌نێوان مرۆڤه‌كان خۆیان ته‌شه‌نه ده‌كات و زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی خوێن و ده‌رچه‌كان و هه‌روه‌ها شله‌مه‌نییه‌كانی جه‌سته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.