Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 01:16

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی له‌ هاوڕێكه‌م ئیمانوێل ماكڕۆن ده‌كه‌م

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیمانوێل ماكڕۆن كرد به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كردۆته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ " پیرۆزبایی لە هاوڕێکەم ئیمانوێل ماكڕۆن دەکەم به‌بۆنه‌ی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی فەرەنسا".

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "هیوام وایه‌ لە نزیکەوە بەردەوام بم لە کارکردن لەگەڵیدا له‌پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانمان و پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیریی له‌ ناوچه‌كه‌دا".

جێی باسه‌ ئیمانوێل ماكڕۆن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا توانی 58.2%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنێ و بۆ دووه‌مجار ببێته‌وه‌ سه‌رۆكی فڕه‌نسا و به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی مارین لۆپین سه‌ركه‌وێ كه‌ ڕێژه‌ی 41.8%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.