له‌گه‌ری بیست و هه‌شتی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ده هه‌زار هانده‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی كاره‌با به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر دووچاری دۆراندن هات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو دوای ته‌واو بوونی یاریه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ رژانه نێو یاریگا و به‌هۆیه‌وه توند‌و تیژی لێ كه‌وته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌كۆونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی چه‌ند بریاریكی سزادانی له‌دژی یانه‌ی زاخۆ ده‌ركرد.
به‌پێی بریاریه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی زاخۆ سه‌رجه‌م ئه‌و یاریانه‌ی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ ماوه ئه‌نجامی بدات له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها رێگه به‌هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ نادرێت یاوه‌ری ئاماده‌ی بینینی ئه‌و یاریانه بێت كه دواتر بۆی دیاری ده‌كرێت یاریه‌كانی لێ ئه‌نجام بدات، هاوكات یانه‌ی زاخۆ به‌بری ده ملیۆن دینار رووبه‌رووی سزای پێ بژادن بۆته‌وه.
ئه‌م بریارانه له‌كاتێكدایه یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ری بیست و نۆ له‌یاری لوتكه رووبه‌رووی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه كه جیاوازی نێوانیان ته‌نیا یه‌ك خاڵه، بۆیه ئه‌ركی زاخۆ بۆ ئه‌م یاریه ئاسان نابێت به‌تایبه‌ت كه یاریزانانی یانه‌كه گوشارێكی ده‌رونی زۆریان له‌سه‌ره.
زاخۆ رووبه‌رووی چه‌ند سزایه‌كی قورس بۆوه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.