لەچوارچێوەی یاریەكانی گەری سی و چواری خولی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپول سەر یاریگای ئەنفیلد توانی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاری دێربی مێرسیساید لەیانەی ئیڤرتۆن بباتەوە.
لەگێمی یەكەم یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتر ، بەڵام ئەم گێمە بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەم گوشارەكانی ریدز زیاتر بوو، لەخولەكی شەست و دوو ئەندری رۆبرتسۆن گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد، یاریەكە بەگەرم و گوری لەنێوان هەردوولا درێژەی هەبوو، ئەم جارەیان لەخولەكی هەشتاو پێنج دیفۆك ئۆریجی گۆڵی دووەمی بۆ ریدز تۆماركرد.
بەم جۆرە یاریەكە تا كۆتایی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی لیڤەرپول تەواو بوو، بەم بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی ئەم تیپە لەخانەی دووەمی ریزبەندی بووە حەفتاو نۆ خاڵ و بەجیاوازی تەنیا یەك خاڵ لەدوای مانچستەر ستی پێشەنگە.
له پریمهرلیگدا لیڤهرپول سهركهوتنی بهسهر ئێڤرتۆن تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.