بە مەبەستی جوانتركردنی سیمای شاری هەولێر و گرنگیدان بە بابەتی سەوزایی، هەڵمەتێكی گەورەی چاندنی گوڵی قەدیفە دەستیپێكرد و لە هەر وەرزێكدا زیاتر لە 20 هەزار گوڵی تر دەچێندرێن.
پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كڕینی گوڵ و دار، پارەیەكی زۆری خەرج دەكرد، بەڵام لە كابینەی نۆیەمدا نەمامگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چاكسازیان تێدا كرا و ئێستا لە شاری هەولێر گوڵ و دار بەرهەم دەهێنن كە بەهۆیەوە پارەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی حكوومەت گەڕێندراوەتەوە.
ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەڵێ: ساڵانە زیاتر لە 250 هەزار گوڵی جۆراوجۆر بۆ هەموو وەرزەكان بە مەبەستی ڕازاندنەوەی شاری هەولێر بەرهەم دەهێنین و ئێستاش بۆ ئەم وەرزە بە مەبەستی ڕازاندنەوەی شاری هەولێر نزیكەی 20 هەزار گوڵ دەچێنین، لە وەرزەكانی تریشدا بە هەمان شێوە هەزاران گوڵی تری جۆراوجۆر دەچێنین و ئامانجمان ڕازاندنەوەی شاری هەلێرە بە گوڵ.
هەڵمەتەكە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، لە دوورگەی ناوەندی شەقامی 60مەتری دەستیپێكردووە كە تێیدا نزیكەی نزیكەی 20 هەزار گوڵی قەدیفە بۆ ئەم وەرزە دەچێندرێن، ئەم گوڵانە لە نەمامگەی نموونەیی لەسەر دەستی کارمەندانی خۆماڵی بەرهەم هێندراون و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.
ساڵانە زیاتر لە 250 هەزار گوڵی جۆراوجۆر لە هەولێر بەرهەم دەهێندرێت و هەڵمەتی ڕازاندنەوەی شاریش دەستیپێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.