فازڵ حاجی گوتهبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەسەر فەرمانی ڕٍێبهر ئهحمهد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر یەكەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بەسیستمی نوێی یەكگرتوو لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی چاپكراو درا بە هاوڵاتیان.
گوتهبێژی هاتووچۆی ههولێر راشیدهگهێنێتـ، بەپێ ی تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها کۆدێک دادەنرێت.
دهشڵێت، ھەر ئەمڕۆ دەستکرا بە پێدانی تابۆ نوێیەکە بە ھاوڵاتییان و بەپێی دیزاینە نوێیەکە لە جیاتی ناوی شارەکان کۆد دەنوسرێت، بۆ ھەولێر کۆدی (22)، سلێمانی (21) ، دھۆک (24) ، ھەڵەبجە (23) .
فازڵ حاجی گوتهبێژی هاتووچۆی ههولێر ئاماژه بهوهشدهكات، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بزانیت شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت چی بەسەر دێت:
تابلۆی تۆماری نوێی ئۆتۆمبێل بەم شێوەیە دهبێت:
یەکەم: ئەو تابلۆیانەی کە ئێستا تەرخان کراون لە ژمارە (1 تا 99999) پێتی (A) بۆ ژمارەکە زیاد دەکرێت و ھەمان ژمارەی خوی بۆ تەرخان دەکرێتەوە.
دووەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا تابلۆیان بۆ تەرخان کراوە لە ژمارە (100000، 200000, 300000، 400000، 500000، 600000، 700000، 800000، 900000) دووبارە تابلۆیان بۆ تەرخان دەکرێتەوە و ژمارەی دووەم لە لای چەپ لادەدرێت و پیتێکی (M) بۆ زیاد دەکرێت.
سێ یەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا تابلۆیان بۆ تەرخان کراوە لە ژمارە (100001) تا دوایین ژمارە دووبارە تابلۆیان بۆ تەرخان دەکرێتەوە و ژمارەی دووەم لە لای چەپ لادەدرێت و پیتێکی بۆ زیاد دەکرێت بەپێی ئەم پیتانەی خوارەوە بەپێی ژمارەی دووەم کە لابراون .
0B, ١C, ٢D, ٣E, ٤F, ٥G, ٦H ,٧J, ٨K, ٩L
چوارەم: ژمارەی سێیەم لە لایی چەپ لادەبرێت ئەگەر لابردنی ژمارەی دووەمی لایی چەپ ببێتە ھۆکار بۆ ئەوەی کە گشت ژمارەکانی تابلۆ وەک یەک لێ بێت (ژمارەی نایابی وەک یەک) و پیتێکی (M) بۆ زیاد دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.