Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 21:37

زاخۆ؛ لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری درا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە زاخۆ بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی چواڕیانی گوڵان دانرا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ ڕایگەیاند، لە سەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی بۆ ئیدارەی زاخۆ دراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: بە چاودێری گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوەی "چواڕیانی گوڵان" دانرا، کە بە گوژمەی 837 ملیۆن و 603  هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بەوە دا کە ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی چواڕیانەکە بەگوێرەی ماستەرپلانێکی نوێ دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان.

گوهدار شێخۆ ئاشکراشی کرد کە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی بۆ ئیدارەی زاخۆ دراون، ئەوانیش پڕۆژەکانی "ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوەی چواڕیانی گوڵان" و "شەقامی 30 مەتری" و "ترافیکی تلکەبەرێ" کە لە ئایندەییەکی نزیکدا هەموویان دەخرێنە خزمەتی هاووڵاتییان و کاریگەری زۆریشیان لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لەنێو شاری زاخۆدا دەبێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاشکراشی کرد کە دوای جەژنی رەمەزان، پڕۆژەکانی "شەقامی 30 مەتری" و "ترافیکی تلکەبەرێ" دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.