Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:48

وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر قوتابییان بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی میواندایکردنی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی کتۆرا بۆ نانخواردن و شوێنی مانەوە قەدەخە کرد.

وەزارەتەکە لە نووسراوێکدا کە واژووی د. ئارام محەممەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پاڵپشت بە کۆنووسی کۆبوونەوەی ژمارە (2)ی ساڵی (2022)ی ئەنجوومەنی وەزارەت (تەوەری شەشەم/ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا/ لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیاری دا بە:-

ڕێگەنەدان بە قوتابییانی خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە میوانداریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بۆ نانخواردن و دابینکردنی شوێنی مانەوە، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی قوتابییان و هەروەها شەفافیەت و پڕۆفیشناڵی لە ئەنجامدانی پڕۆسەی تاوتوێکردن، لە هەمانکاتدا پێویستە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاوتوێکردن پابەند بە ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.