Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:48

داعش لە سنووری گەرمیان شوانێک دەڕفێنێت

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناوچەی گەرمیان شوانێکیان ڕفاندووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندنین: لە سنووری گوندی دووراجی لە ئیدارەی گەرمیان داعش شوانێکی ڕفاندووە، بەناوی سەروەت ڕەشید، تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە سەبارەت بە ئەوەی کە براوە بۆ کوێ.

ئاسایشی گەرمیان بە پەیامنێرمانی ڕاگەیاندووە کە پێشووتر هۆشداریمان بە گوندنیشانەکان و شوانەکانی ئەو ناوچەیە کە تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا بوونیان هەیە، بەڵام هۆشدارییەکانیان بەهەند وەرنەگیراون و بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان چوونەتە ئەو شوێنانە.

تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە چالاکییان هەیە و لەماوەی پێشوودا چەندین هەوڵی ڕفاندن و بردنی مەڕوماڵات و ئۆمبێلیان داوە.

لەماوەی ڕابردوو داعش هەر لەو سنوورە شوانێکی ڕفاند و بە 25 هەزار دۆلار ئازادیان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.