Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 00:56

هێزێكی سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە بەرەو شنگال جووڵەی پێکرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە سوپای عێراق هێزێکی سەربازی بەرەو شنگال جووڵەپێکرد و بە مەبەستی بەهێزکردنی خاڵە سەربازییەکانی لەو ناوچەیەدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: هێزە سەربازییەکانیان گەیشتوونەتە فیرقەی 20ی پیادەی سوپای عێراق لە ناوچەی شەنگال لە ڕۆژئاوای موسڵ.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە کە ئەو هێزە سەربازییە بە بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی قورسەوە بەرەو شنگال ئاراستەکراون.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە ڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی عێراق و یەپەشەی نزیک لە چەکدارانی پەکەکە ڕوویدا کە بەهۆیەوە چەندین کەس لەهەردوو لاوە برینداربوون.  

شەوی ڕابردوو فەوجی 66ی سەر بە فرقەی 20 نێردرایە باشووری چیای شنگال و لە ناحییەی گرعوزێر جێگیر کرا.

هاوکات ئەمڕۆش هێزێکی لیوای 37 سەر بە فرقەی 9ی سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە جووڵەیان پێکراوە و نازانرێ لە کام ناوچە نیشتەجێ دەبن.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.