Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 17:59

كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستاوە لە شوێنە بارزگانی و پیشەوەرییەكان بە ڕێژەی 40% كەمكرایەوە

کوردستان TV
100%

دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی كە تاوەكوو ئێستا لە شوێنە بارزگانی و پیشەوەرییەكان پێوەریان نەبەستانەوە بە ڕێژەی 40% دادەشكێنێت، بەو مەرجەی پێوەر ببەستن.
دوێنێ دووشەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە كرێی ئاو لە شوێنە بارزگانی و پیشەوەرییەكان كە پێوەریان نەبەستاوە، ڕایگەیاند: بۆ شوێنە بازرگانییەكان و كاسبكاران و پیشەوەران، كە تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستاوە، كرێی ئاو لەو شوێنانە لە 200 هەزار دینارەوە بە ڕێژەی 40% كەم دەكرێتەوە، بەو مەرجەی هاوبەشانی ئاو پێوەر ببەستن.
هەروەها لەبارەی كرێی ئاوی ماڵانیش كە پێوەریان نەبەستاوە، گوتی: كرێی ئاوی ماڵان بۆ ئەوانەی پێوەریان نەبەستاوە لەناو سەنتەری شارەكان لە 80 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار واتە بە ڕێژەی 75% كەم دەكرێتەوە. بۆ ئەو هاوبەشانەیشی لە دەرەوەی شار و كۆمەڵگە و قەزا و ناحیەكانن، لە 80 هەزارەوە بۆ 10 هەزار دینار بە ڕێژەی 90% كەم دەكرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.