قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاكه لافاو و گردبوونه‌وه‌ی ئاو ڕوویداوه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
قایمقامییهتهكه ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە گەڕەکی کۆمەڵگەی ئیدارە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، ئاو لە گەڕەکەکە کۆبووەوە و چووە نێو ژمارەیەک ماڵ.
ڕاشیگه‌یاند: تیمەکانی فریاگوزاری بە راسپاردەی کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات هەر لە سەرەتای بارانە بەخوڕەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی و هەر لەگەڵ زیادبوونی رێژەی ئاو لە گەڕەکەکە دەستبەجێ ئامادەبوون و بە فریای ماڵە بەرکەوتووەکانی کۆبوونەوەی ئاو کەوتن کە تەنها ئاو لە حەوشەی ماڵەکانیان کۆببووەوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، هیچ زیانێکی ماڵی ئەوتۆ و گیانی لە ئاکامی کۆبوونەوەی ئاو لە گەڕەکەکە نەکەوتووەتەوە.
قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات سوپاسی تیمەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری لە ریزەکانی شارەوانی، بەرگریی شارستانی، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی خەبات كرد له‌پێناو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێگریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و بههاوهچوونی ئه‌و ماڵانه‌ی ئاو له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانیان كۆببووه‌وه .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاوسنوورانی قه‌زای خه‌بات دڵنیا دەکەنەوە سەرجەم تیمە فریاگوزاری و خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر بارێکی لەناکاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.