Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 07:15

له‌ كه‌لار قوتابییه‌كی كچ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار كچێكی قوتابی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێواره‌ لە گەڕەکی بنگرد له‌ شارۆچكه‌ی کەلار کچێک بە ناوی (ا - م - ص) لەدایکبووی ساڵی 2004 كه‌ قوتابییه‌ له‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی لە ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا خۆی هەڵواسی و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

ڕاشیگه‌یاند: بە وتەی کەسوکاره‌كه‌ی كچه‌كه‌ هیچ کێشەیەکی نەبووە و نازانن بە چ هۆکارێک خۆی خنکاندووە.

لە ئێستادا لە پزیشکی دادوەری شارۆچكه‌ی کەلار، توێکاری بۆ تەرمەکەی کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە کردۆتەوە و دەستان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکاری خۆخنکاندنه‌كه‌ی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.