Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 07:15

ئاگاداری.. سبه‌ی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شوفێرانی شاری هه‌ولێری كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی هه‌ینی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ داده‌خرێت و بۆ هاتوچۆش ڕێگایه‌كی به‌دیلی دیاری كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کەوا بەهۆی کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی پردی ڕێگای سەرەکی (هەولێر - کەرکوک) کە دەکەوێتە سەر کەندی هەولێر، لە بەیانی ڕێکەوتی 2022/4/29 دیوی هاتن بۆ ناو شار بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت.

ڕاشیگه‌یاند: شوفێران وەکو ڕێگای بەدیل دەتوانن دیوەکەی تری پردەکە بەکاربێنن کە بەشێوەی کاتی دەکرێت بە چوون وهاتن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: لە ماوەی گرتنەكه‌ش بارهەڵگرەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە سەر پردەکە بەکاربێنن، به‌ڵكو دەبێت بۆ هاتنە ناو شار شەقامی 120 مەتری بەکاربێنن کە دەرچەی هەیە لە نزیک زانکۆی پۆلیتەکنیک، لەوێوە بەژێر پردی 120 مەتری بێنەوە بەرەو ناوشار.

جێی باسه‌ ژێر پردی ڕێگای كه‌ركووك ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كانی ماوه‌ی ڕابردووی شاری هه‌ولێر کاریگەری کردبووه‌ سەر بناغەی پردەکە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.