Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 07:15

كلۆپ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لێڤه‌رپوول نوێ كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

یانه‌ی لێڤه‌رپوولی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی یورگن كلۆپی ئه‌ڵمانی نوێكرده‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ تا ساڵی 2026 له‌و یانه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌ی لێڤه‌رپوول بڵاوی كرده‌وه‌: به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌مان كلۆپ تا ساڵی 2024 له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵی تریش.

له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا كلۆپ له‌گه‌ڵ یانه‌ی لێڤه‌رپوول ئێستا ڕكابه‌ری له‌سه‌ر 3 ناسناوی نوێ ده‌كات، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا كه‌ یانه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی، له‌ خولی نایابی ئینگلیزیش به‌ خاڵێك له‌ دواوه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ڕكابه‌ر و خاوه‌ن ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می یانه‌كانه‌، له‌ جامی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزیش گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی.

كلوپ له‌ ساڵی 2015وه‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لێڤه‌رپوول ده‌كات و له‌ ساڵی 2019 توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ ناسناوی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا بباته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی كۆتاییدا به‌ 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی تۆتنهامی برده‌وه‌.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.