به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: ئاسمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی شەودا .
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەل بارینی نمەباران، لە هەندێک ناوچە بارانبارین زیاتر دەبێت بە تایبەتى لەناوچە شاخاوییەکاندا، هەندێ کاتیش تاوەباران دەبێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێ پله‌ی گه‌رما له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 15 بۆ 30 پله‌ی سیلیزی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.