دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشهممهی ڕابردوو بههۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ ژمارهیهک ئۆتۆمبێل و بارههڵگر بههۆی گڕگرتنی تانكهرێكی سووتهمهنییهوه لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان سووتان، ئەمەش زیانێكی زۆری ماددی لێکەوتەوە، ئەمڕۆ ڕووناکی بۆ تونێلەکە گەڕێنرایەوە.
ئەندازیار سمکۆ حوسێن بەرێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان ڕایگەیاند: دوای کارکردنی بەردەوام و بێدابڕان لە ماوەی 3 رۆژی ڕابردوودا لەلایەن ستافی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبای 1 - 2ی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان، ئەمڕۆ شەممە توانرا وزەی کارەبا و کاری خستنەگەڕی سیستەمی ڕووناکی ناو تونێلی دەربەندیخان ئەنجام بدرێت کە بە هۆی ڕووداوی گڕگرتنی دەروازەی تونێل ڕوویدابوو.
جێی باسە دوێنێ هەینی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تونێلەکەی کرد و جەختی کردەوە کە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت تونێلەکە نۆژەن دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.