وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever دەکات.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ترسناکترین نەخۆشی گواستراوەی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ بەناوی تای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever، ڕێکار و پلانەکانمان دەست پێ دەکەین.
ئاماژەی بەوە داوە کە "لەپێناو کۆنتڕۆڵکردن و نەخشەڕێگەی خۆپارێزی لەو نەخۆشیە ترسناکەی لە عێراقدا ڕاگەیاندراوە، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ڕێکار و پلان دەست پێ دەکات بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان لەو پەتایە."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.