مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكاران رایدەگەێنێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان، پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەكانی كرێكاران و دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر و هەلومەرجی كاركردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەكاتەوە.
ئەمەش دەقی پەیامەكەیە....
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان و سەرجەم كرێكارانی جیهان دەكەم.
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بایەخ و ڕێز و پێزانینەوە، لە ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەكانی كرێكاران و دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر و هەلومەرجی كاركردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەكاتەوە.
پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی كرێكاران.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
مەسرور بارزانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.