بەهۆی خوڵبارینەوە گەشتەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی بەغدا و نەجەف راگیران.
جیهاد دیوان، گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق رایگەیاند: وەستاندنی جموجۆڵی گەشتە ئاسمانییەكان ئەمڕۆ یەكشممە (1ی ئایار/ مایۆی 2022) بەهۆی تێكچوونی كەشوهەوای ناوچەكەوە بووە، كە مەوادی بینین بۆ 500 مەتر كەم بووەتەوە.
گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق گوتیشی: بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، فڕۆكەخانەی نەجەفیشی گرتووەتەوە، كە هۆكارەكەی بۆ خراپی كەشەوهەوا دەگەڕێتەوە.
بەهۆی خوڵبارینەوە هەردوو فڕۆكەخانەی بەغدا و نەجەف گەشتەكانیان راگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.