شیعه‌كانی عێراق پێشبینیان كرد كه دووسبه‌ی سێشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بێت.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن دووسبه‌ی سێشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بێت.
نووسینگه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: پێشبینی ده‌كه‌ین سبه‌ی دووشه‌م دیمه‌نی مانگی شه‌وال به‌ته‌واوی و ڕوونی له ئاسماندا ببینن.
ڕاشیگه‌یاند: بێگومان ئه‌گه‌ر سبه‌ی مانگیش ببینرێ، كه‌واته ڕۆژی سێشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌موو وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان و دیوانی وه‌قفی سوننی و زۆرینه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌تیش سعوودییه و میسڕ، ڕایانگه‌یاندبوو كه سبه‌ی دووشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.