گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام چاودێری خاوه‌نكاره‌كانی كردووه بۆ نه‌فه‌وتانی مافی كرێكاران.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بە بۆنەى هاتنى 1ى ئایار رۆژی جیھانی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانى کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەم چینەى کۆمەڵگە لە کار و پیشەکانیان پارێزراو بن و ژیانێکى گونجاو و شایستەیان هەبێت.
ڕاشیگه‌یاند: حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە جدییەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەى چینى کرێکاران بووە و لەم پێناوەشدا بەردەوام چاودێرى خاوەنکار و پڕۆژەکانى کردووە بەرامبەر بە دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ڕێگەى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە کار لەسەر هەردوو "یاساى خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى" و "یاساى کارى کرێکاران" کراوە و لەلایەن "بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەکارخستن و ڕاهێنانى پیشەیی"ـى ئەو وەزارەتەشەوە کە شەش سەنتەرى ڕاهێنانى پیشەیین لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، کار بۆ هاووڵاتییان دۆزراوەتەوە و لە دواى ڕاهێنان خراونەتە سەر کار.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه كه حکوومەتی هه‌رێم خۆى بە ئەرکدار دەزانێت بەرامبەر بە چینى کرێکاران و سەرجەم چین و توێژەکانى دیکە بۆ دابینکردنى ئاسایش و مافەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.