نووسینگه‌ی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به‌فه‌رمی دووسبه‌ی سێشه‌می كرده یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌م درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه.
ڕاشیگه‌یاند: دووسبه‌ی سێشه‌م ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌وال و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
نووسینگه‌ی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان هیواشی خواست خێر و خۆشی بڕژێ به‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانانی جیهان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له شاره سوننه‌نشینه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها زۆرێك له وڵاته ئیسلامییه‌كان به فه‌رمی سبه‌ی دووشه‌میان كردۆته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی مانگی ڕه‌مه‌زان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.