دژه‌تیرۆری كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌و مووشه‌كانه‌ی كه ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی خه‌بات كران، ئاشكرای كرد كه كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه.
دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی زێی بادینان له سنووری شارۆچكه‌ی خه‌بات كراون بریتی بوون له 6 مووشه‌ك.
ڕاشیگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان له سنووری شاره‌دێی به‌رتله سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاراسته كراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.