سهرۆكی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیان بهبۆنهی جهژنی ڕهمهزانی پیرۆز پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی گشت موسڵمانان له كوردستان و جیهان كرد.
كهمال كهركووكی سهرۆكی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیان ڕایگهیاند: سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و شەهیدانی ئەنفالکراو و گشت خوشك و برا پێشمەرگە سەربەرزەکانی ڕێگای ئازادی گەل و خاکی کوردستان و سەرۆکی هێژا ڕێزدار جەنابی سەرۆك بارزانی.
ڕاشیگهیاند: هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی دڵسۆز لە کوردستان و گشت جیهان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ڕێگای ڕاست بەنسیبی هەموومان بکات.
جهختیشی كردهوه كه پشتیوان بەخوای گەورە و بە گەلەکەمان ئەو ڕۆژە نزیکە کە وەکو گەلانی دیکەی سەربەخۆ لە جیهان، مافی ڕەوای گەلەکەمان و سەربەخۆیی خۆمان بە تەواوەتی بەدەست بێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.