بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە نوێژخوێنان و موسڵمانان مەراسیمی نوێژی جەژن لە مزگەوتەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە بەیانی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا هەزاران كەس لە موسڵمانانی شارەكانی هەرێمی كوردستان مەراسیمی نوێژی جەژنیان لە مزگەوتەكان بەجێ گەیاند.
دواتریش هاووڵاتیان جەژنە پیرۆزەیان لەیەكتر كردو بۆ خواردنی نانی بەیانی جەژن بەرەو ماڵەكانیان گەڕانەوە.
هەر بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە دوێنێ سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیامێكیدا رایگەیاند: لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتاییهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتیی.
مەراسیمی نوێژی جەژن لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.